دهۆک دەیلی
%60ـی شەقامەکانی دهۆک رووناکییان بۆ دابینکراوە و کار لەسەر دابینکردنی سیستەمێکی نوێی ڕووناکی بۆ بەنداوی دهۆک دەکرێت.
جگە لە جوانکردنی سیمای شار، دابینکردنی ڕووناکی بۆ شەقامەکان هاوکارە بۆ شۆفێران و پیادەی هاونیشتمانیان.
هەڤال حەسەن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: بەڕێژەی %60 شەقامەکانی سەنتەری شاری دهۆک، ڕووناکی جۆری لیدیان بۆیان دابینکراوە و کاری بەردەوامیش بۆ زیادکردنی ڕووناکی لە شەقامەکانی دیکە دەکرێت.
بە قسەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک، سیستەمی کۆنی ڕووناکی بەنداوی دهۆک لابراوە و ئێستا سەرقاڵی دانانی سیستەمێکی نوێی ڕووناکین لەوێ کە تایبەتە بە شوێنی گەشتیاری و ئەم هەنگاوەش جوانییەکی دیکەی پێ دەدات، بڕیارە ئەم هەفتەیە تەواو بێت.
11 بینین