لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-09-03-01:13:00 - کۆدی بابەت: 1
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک
ئابووری دهۆک

دهۆک دەیلی

پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار سەرقاڵی گەیاندنی ئاوە لە بەنداوی مووسڵ بۆ بەنداوی دهۆک.
 
پارێزگای دهۆک سەرقاڵی تەواوکردنی پڕۆژەیەکە، بە بۆری ئاو لە بەنداوی موسڵ وەربگرێت کە لەسەر ڕووباری دیجلە دروستکراوە، بەسەر شاخێکەوە بیگوازێتەوە بۆ بەنداوی دهۆک، ئەمەش لە پێناو زیادکردنی ئاوی بەنداوی دهۆک و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری. بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە چاوەڕێ دەکرێت دهۆک وەک شوێنێکی گەشتیاری خەڵکێکی زۆر سەردانی بکەن.
 
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، دوای جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم، لە قۆناغی دووەمدا، بە درێژایی ئەو کەناڵەی ئاوەکە دەگەیێنە بەنداوی دهۆک  دار دەچێنرێت و ناوچەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دەبێت.



10 بینین